سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com


<%Category%>

0

له‌ کافرێکی مولحیده‌وه‌ بۆموسڵمانێکی بانگده‌ر، چیرۆکی ئه‌و سه‌رکرده‌ سه‌ربازییه‌ ڕوسییه‌یه‌ که‌ بووە به‌ موسڵمان. 

 

جەنراڵ ئه‌ناتولی ئەندروبتش له‌ شاری باکۆی ئازه‌ربایجان له‌ دایك بووه‌. ناوبراو که‌سێکی مولحیدی بێدین بووه‌، باوه‌ڕی به‌ هیج دینێك نه‌بووه‌، وه‌ دژایه‌تییه‌کی زۆر زۆری هه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام، یه‌کێك بووه‌ له‌ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ کاتی جه‌نگی ڕوس بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان دژایه‌تی موسڵمانان و موجاهیدانی ده‌کرد. وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ موسڵمانان به‌ ده‌ستی ئەو شه‌هید بوون. هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڵێت دژی هه‌ر که‌سێك وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ که‌ باوه‌ڕی به‌ ئیسلام هه‌بووبێت. ئه‌ناتولی ده‌ڵێت ڕۆژێك له‌ ڕۆژان بیرم له‌وه‌ نه‌کردبووه‌وه‌ که‌ به‌دوای یه‌قیندا بگه‌ڕێم، تا له‌ کاتی جه‌نگی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان وه‌ك سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی (جه‌لال ئاباد) کرام. مه‌به‌ستیش له‌ ناردنی من بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ته‌نها بۆ کوشتنی موسڵمانان بوو، وه‌ منیش له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی توانیم کردم و ژماره‌یه‌کی زۆرم کوشت و ئازاردا

سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ڕێگای به‌خته‌وه‌ری

ئه‌ناتولی ده‌ڵێت شتێك که‌ زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌وه‌ بوو لە کاتی داگیرکردنی ئەفغانستان ئێمه‌ به‌ هه‌موو چه‌کێکی پێش که‌وتوو له‌ زه‌وی و ئاسمانه‌وه‌ له‌ موسڵمانه‌کانمان ده‌دا، وه‌ ئه‌وانیش هه‌ر یه‌که‌و خاوه‌نی تفه‌نگێکی سوك بوون، به‌ڵام له‌کاتی شه‌ڕدا سه‌ربازانی ڕوس خۆیان بۆ ڕانه‌ده‌گیراو به‌ کۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌هاتن. ئه‌وه‌ بوو ڕۆژێك بیرم کرده‌وه‌ و داوام له‌ سه‌ربازه‌کان کرد که‌ ژماره‌یه‌ک له‌و به‌ندکراوانه‌م بۆ بێنن که‌ زمانی ڕوسی ده‌زانن، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ به‌ندکراوه‌کانیان بۆ هێنام که‌ زمانی ڕوسییان ده‌زانی داوام لێکردن که‌ (بانگم بکه‌ن بۆ ئیسلام).. دوای ئه‌وه‌ تێڕوانینم به‌ ته‌واوی به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام گۆڕا. بۆیه‌ ده‌ستم به‌ خوێندنه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دینه‌کان کرد تا ئه‌و کاته‌ی که‌ ئیسلامم هه‌ڵبژارد وه‌ ئه‌وه‌س بووه‌ هۆی ناڕه‌زاییه‌کی زۆری هاوڕێکانم. به‌ڵام من گوێم به‌ هیچ نه‌داو داوام له‌ ماڵه‌وه‌شمان کرد که‌ ببن به‌ موسڵمان، سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ باوکم و دایکم و خێزانه‌که‌سم بوون به‌ موسڵمان.. وه‌ دوای ئه‌وه‌ی دڵم به‌ نوری ئیسلام ڕوناك بوویه‌وه‌ هه‌میشه‌ داوا ده‌که‌م له‌ خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌کانم ببورێت وه‌ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌کانم ببورێت بووم به‌ بانگ ده‌ر.

نوسینی و وەرگێڕانی نەسرەت

سەرچاوە imanway


2007/10/10 ,